جوانی سروشتی كوردستان و ژینگە و ئاو و هەوا سازگارەكەی و چیا سەركەشە جوانەكانی، ژینگەیەكی لەبارە بۆ گوشتوگوزاری، ئەوەتا ڕوو لەهەر ناوچە و شاخێك ئەكەی دیمەنە جوانەكانی سەرسامت دەكەن، بۆ نمونە: گۆمی بێكۆدیان، گۆمی فێڵاوێ، چیای سەفین، ئاڤا شینی گەلی شێرانی دێرەلوك، گەلی زۆڕەگڤان، قەڵای دوین، ئەحمەد ئاوا، ناوچەكانی رواندوز، ئامێدی، دەشتاییەكانی كۆیە، ناوچكەانی خانەقین، دوكان و دەیان شوێنی تر. هەموو ئەو شوێنانە دەكرێت ببنە سەرچاوەی داهات بۆ هەرێمەكەمان، ئەگەر بێتوو كاریان لەسەر بكرێت و بكرێنە شوێنی گەشتوگوزاری .

لەم چەند ساڵەی دواییشدا، دروستبوونی چەندین گروپی شاخڕەوی، هەم هۆكارن بۆ دروستكردنەوەی متمانە و خۆشویستنی لەنێوان سروشت و ژینگە لەلای بەشداربوان، هەم بۆ ناساندنی شوێنەكان و هەمیش وەك وەرزش سوودی تایبەتی هەیە بۆ تەندروستی كۆمەڵگا، ئەوەتا ئەو بیانیانەی لەگەشتەكان بەشداردەبن هەمیشە سەرسامی خۆیان بۆ جوانی سروشت و ئاو و هەواكەمان پیشان دەدەن و هەندێكیان خۆزگە دەخوازن لەووڵاتەكانی خۆیان ئەو سروشت و ئاو و هەوایە لەبارە هەبێت بۆ ئەم جۆرە وەرزشە، ئاخر حەیفە ئێمە ئەو هەموو سروشتە جوانەمان هەیە و ناتوانین بیكەینە هۆكارێكی بەهێز بۆ ڕاكێشانی گەشتیار لەناوەوە و دەرەوە ووڵات، هەرچەندە داهاتی ئەو كەرتەش هیچی كەمتر نییە لەداهاتی نەوت "كە بۆ ئێمە هەردەم ماییەی نەهامەتی بووە"، ئەگەر بێتوو لایەنە پەیوەندیدارەكان بەكاری خۆیان هەڵس.

گەشتی ئەم جارەمان 25/6/2018 بۆ (گەلی شێران) لەدەڤەری (دێرەلوك) هێندەی تر وابەستەیكردین بەو ئاو وخاك و سروشتەی كە هەموو كات ماییەی تێڕامان و وردبوونەوەیە لێی.

نوسین و فۆتۆ/  عومەر خدر كاكیل