تەلەفزیۆنی ئازادی - هەولێر

لەووتارێكدا، سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان رای دەگەیەنێت، باش نییە لەسەر تەواوی ئاواز و ریتمی دادگای ئیتحادی لایەنە كوردستانییەكان هەڵپەركێ بكەن، دەشڵێت: بوونی دادگای ئیتحادی بەپێی خودی دەستوری قەیراناوییەی عێراق دەخرێتە بازنەی شەرعیەت و ناشەرعیەت.

ووتارەكەی د.كاوە مەحمود لەژێر ناونیشانی (دیسانەوە بڕیارەكانی دادگای ئیتحادی) نوسیویەتی لەبەشێكیدا دەڵێت: دادگای ئیتحادی لەم بڕیارەیدا هەندێ پرنسیپی هێناوەتە پێشەوە كە گرنگە لایەنە كوردستانییەكان بەجیدی دراسەتی بكەن، لەوانە؛ مافی داوە كە ئەنجومەنی نوێنەران لەكۆبونەوەی (ئیستسنائی) یاسا بڕیاربدەن، ئەنجومەنی نوێنەران دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن و پێش راگەیاندنی ئاكامی هەڵبژاردن، مافی ئەوەی هەیە یاسای هەڵبژاردن هەمواربكەن، نەناردنی یاسا لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ رەزامەندی سەرۆك كۆمار كە ئەمەش بەپێچەوانەی دەستورە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی ووتارەكە لێرە كلیك بكە