عەفان ئەحمەد - هەولێر 

 

كەسایەتی چەپ و نیشتیمان پەروەر دەشتی هەولێر لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامی سەكۆی چەپی تەلەفزیۆنی ئازادی باس لەو رۆژانە دەكات كە ژیانی هاوڵاتیان لەگوندەكان چەندە بەچەرمەسەری تێپەڕیوە ئەویش لەژێر سایەی ئاغا و دەرەبەگدا.

 حەسەن قادر قەرەنی ناسراوە بەحاجی حەسەن لەمیانی بەرنامەكەدا كە عەلی مەحمود رۆژنامەنوسی تەلەفزیۆنی ئازادی ئامادە و پێشكەشی دەكات بەدور و درێژی باس لەتێكۆشانی جوتیارانی دەشتی هەولێر دەكات كە چەپ و تێكۆشەرەكانی حزبی شیوعی خۆیان دەگەیەننە ئەو ناوچانە و لەژێر دەستی ئاغا و دەرەبەگدا رزگاریان دەبێت.

 حاجی حەسەن دەڵێ: كاتی خۆی كە كچێكت بەمێردبدابا، دەبوو هەندەك عەربی بدەیە ئاغەی، یان ترۆمبێلەكت دەركڕ دەبا عەربەی بدەیە ئاغەی

 

بۆ بینینی تەواوی بەرنامەكە كلیك لێرە بكە