عەفان ئەحمەد - هەولێر

 

حزبی شیوعی كوردستان 25ەمین ساڵیادی راگەیاندنی خۆی و یەكەم ساڵیادی كۆچی دوایی سەركردەی ئاشتیخواز و نیشتیمان پەروەر و سكرتێری پێشوتری حزبی شیوعی عێراق عەزیز محەمەد دەكاتەوە.

لیژنەی مەڕاسیمی هەردوو یادەكە لەراگەیەندراوێكدا رای دەگەیەنێت، رۆژی شەممە 30/6/2018 كاتژمێر 4:30ی ئێوارە لەهۆڵی پێشەوا لەناو وەزراەتی رۆشنبیری لەشاری هەولێر مەراسیمێكی شایستە بۆ ساڵیادی كۆچی دوایی هاوڕێی تێكۆشەر و سەركردە عەزیز محەمەد ‌و 25 ساڵەی راگەیاندنی حزبی شیوعی كوردستان سازدەكرێت.

لیژنەكە دەڵێت، لەمەڕاسیمەكەدا، دكتۆر كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان وتارێك پێشكەش دەكات، هەروەها فیلمێكی دیكۆمێنتاری لەبارەی هاوڕێی سەركردە عەزیز محەمەد نمایش دەكرێت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە ژمارەیەك لەكەسایەتی و هاوڕێی عەزیز محەمەد ووتەیان دەبێت.

لیژنەكە رای دەگەینێت، ئامادەبوون بۆ هەمووانە