فۆتۆكان/ عومەر حدر كاكیل - هەولێر

 

رۆژی 30/6/2017 لەشاری هەولێر و بەئامادەبوونی ژمایەك لەنوێنەری دام و دەزگا حكومی و حزبی و باڵوێز و كەسایەتی، 25 هەمین ساڵ رۆژی راگەیاندنی حزبی شیوعی كوردستان و یەكە ساڵرۆژی كۆچی دوای هاوڕێی سەركردە عەزیز محمد بەڕێوەچوو.

مەراسیمەكە لەهۆڵی پێشەوا بەڕوەچوو، تیایدا وێڕای وتاری حزبی شیوعی كوردستان و وتە و بروسكەی لاەن و كەسایەتییەكان، عارەب عوسمانی حەیران بێژ لاوانەوەیەكی پێشكەكش بەرۆحی عەزیز محەمەدكرد، هەروەها فیلمێكی دیكۆمێنتاریش لەسەر هاوڕێی سەركردە عەزیز محەمەد نمایشكرا.

 

وێنەكان