عەفان ئەحمەد - هەولێر

شاندێكی باڵای حزبی شیوعی عێراق بەسەردانێك لەهەرێمی كوردستانن و لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێم پێكهێنانی حكمەتی داهاتووی عێراق و پەیوەندییەكانیان تاوتوێ دەكەن.

شاندەكەی حزبی شیوعی عێراق رۆژی پێنج شەممە 5/7/2018 لەشاری هەولێر سەردانی حزبی شیوعی كوردستانیانكرد و لەلایەن سكرتێر و ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتبەی سیاسی و كۆمیتەی ناوندی و پەیوەندییەكانی ناوەندییەوە پێشوازیكران.

ئومێد محەمەد ساڵح ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكانی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان لەهەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە كە كۆبونەوەی هاوبەشی هەردوو حزبی شیوعی كوردستان و عێراق لەهەولێر بەئامادەبوونی دكتۆر كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان و دكتۆر رائید فەهمی سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق بەڕێوەچوو.