هەوراز ئەحمەد ــــ رێگای كوردستان

 

لەپاش پرۆسەی ئازادی عێراقەوە تا ئێستا 250 كاكەیی كوژراون و پێنج مەزارگەیان تەقێنراوەتەوە و بەسەدان كەسیشیان ئاوارە و دەربەدەر بوون، ئێستایش كاكەییەكان ترسیان لەوە هەیە رووبەڕووی هەمان چارەنووسی ئێزیدییەكان بكرێنەوە.

ڕەجەب كاكەیی چالاكی مەدەنی و كەسایەتی كاكەیی بەهەفتەنامەی "ڕێگای كوردستان"ی ڕاگەیاند: "لە پاش 2003ەوە گرووپە توندڕەوە ئیسلامییەكان دەستیان بە تیرۆر و هەڕەشە لە خەڵكی كاكەیی كردووە، بە بیانووی ئەوەی لە هاوباوەڕی ئەوان نین".

دووپاتی دەكاتەوە، "لە پاش پرۆسەی ئازادی تا ئێستا بە پێی ئەو ئامارانەی لە بەردەستماندایە زیاتر لە 250 كەسمان كوژراوە، جگە لەوەی خەڵكمان بێسەروشوێن بووە، ئەو هەڕەشانەش تووشی خەڵك هاتوون زیاترە لەوەی كە كوژراوەكان تووشیان هاتووە، جگەلە سوكایەتییەكانی خەڵكی توندڕەو بەرانبەر بە هاووڵاتیانی كاكەیی چ لە كوردستان و چ لە عێراق دا".

كاكەیی ڕوونی دەكاتەوە: "هەڵمەتێكیش بۆ بەشیعە كردنی خەڵكی كاكەیی دەستی پێكردبوو چ بە ترساندن چ بە ئیمتیاز بەخشینەوە، بەڵام لە ساڵی 2014 كە داعش گەیشتە عێراق، پێنج گوندمان لە دەشتی نەینەوا كەوتە دەستی داعش و پێنج مەزارگەیان تەقاندەوە، لە كەركووكیش دوو گوندمان كەوتە دەستی داعش دانیشتووانەكەیان زیاتر لە بیست هەزار كەس بوو، بەڵام خۆشبەختانە توانیان خۆیان دەرباز بكەن".

 

 

 

"داعش بە درێژایی بوونی لە سنورەكەدا تا ئەمڕۆش ئێمەی كردۆتە ئامانج بە تایبەت گوندەكانی كاكەیی لە سنوری داقووق، خەڵكمانیان كوشتوە و ڕفاندووە، لە 16ی ئۆكتۆبەریش پێشمەرگە لەو سنورە نەما و بۆشایی ئەمنی دروست بوو، كە ئەوەی خۆی لە خۆیدا مەبەستە لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە لە بەرئەوەی لێكەوتەكانی وامان نیشان دەدەن".

ئەو چالاكە مەدەنییە كاكەییە ڕوونی دەكاتەوە: "لە 18ی ئۆكتۆبەری 2017 چەند چەكدارێكی داعش هێرشیان كردە سەر گوندێكی كاكەسی و كوڕێكی سەید عەباسیان كوشت و كوڕێكی دیكەشیان بریندار كرد، ئەوە بووە هۆی ئەوەی كە پێنج گوند لەو سنورە چۆڵ بكرێن لەبەرئەوەی هیچ كەسێك نەبوو بیانپارێزێت و پاشان گرووپێكی داعش هاتنە ئەو گوندانە و كەسایەتیەكی كاكەییان ڕفاند لە بنەماڵەیەكی دیاری كاكەیی ئەویش فەرهاد ئاغای كوڕی فایەق ئاغای كاكەیی بوو".

ئەو دەڵێ، "حكوومەتی عێراق چەك دادەماڵێت لە خەڵك و خەڵكیش ناپارێزێت، ئەوە خۆی لە خۆیدا بە ئامانج كردنی ئەو شوێنانەیە بە تایبەت سنورە كوردییەكان نەك بەس سنوری كاكەیی گوندەكانی حەفتەغار و گوندەكانی تاڵەبانی لە سنوری داقووق هیچ پارێزگارییەكیان نییە، خەڵك خۆیان بە چەكی سووك خۆیان دەپارێزن ... 

بۆ خوێندنەوەی تەواوی ئەم راپۆرتە كلیك لێرە بكە