عەفان ئەحمەد - هەولێر

 

ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان رای دەگەیەنێت، حزبەكەیان بەلیستێكی سەبەخۆ و بەناوی ئازادییەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان خۆی ئامادە دەكات، دەشڵێت، لیستەكە بۆ كەسانی چەپ و ئازادیخواز و مەدەنیش دەتوانن بەشداربن.

عوسمان زیندانی كە هاوكات سكرتێری كۆمیتەی پارێزگای سلێمانی حزبی شیوعی كوردستانیشە لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامەی ئەڤڕۆی تەلەفزیۆنی ئازادی رایگەیاند، چەندین دەستپێشخەریمان راگەیاند بۆ ئەو هێز و لایەنە سیاسییانەی كە لەرووی بەرنامەییەوە نزیكین لەیەكەوە، بەڵام بەهۆی جیاوازی شێوازی بەشداریكردن و بەرنامەیی دەستپێشخەرییەكان دەرئەنجامێكی ئەو تۆیان نەبوو.

زیندانی دەڵێت: بەناوی ئازادی و بەلۆگۆی چەكوش و داسەوە حزبی شیوعی كوردستان خۆی تۆماركردووە و بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

 

 

بۆ بینینی تەواوی بەرنامەكە كە لەبارەی ئەزموونی ساختەكاری لەهەڵبژاردنەكاندا و ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەخشكراوە، كلیك لێرە بكە