عەفان ئەحمەد ــ هەولێر

 

لە دوای 60 ساڵ بەسەر رووخاندنی رژێمی پاشایەتی لەعێراقدا و هاتنە سەركاری سیستەمی كۆماری، ئەڵقەیەكی نوێی بەرنامەی وێستگە لەتەلەفزیۆنی ئازادی بۆ شەمەندەفەری رووداوەكانی كۆتایی حوكمی پاشایەتی و كۆماری عێراق دەبێت .

لەرۆژی 14ی تەموزی 1958 بەهەماهەنگی نێوان گەل و بەشێكی سوپای عێراق، كۆتایی بەحوكمی پاشایەتی عێراق هێنراو لەرادیۆی بەغداوە بەیاننامەی ژمارە 1ی شۆڕش خوێنرایەوە و كۆتایی هاتنی دەسەڵاتی پاشایەتی فەیسەڵی دووەم راگەیەنرا و لەو رۆژە لەسەرانسەری عێراق و كوردستان خەڵك بۆ خۆشی دەربڕین هاتنە سەر شەقامەكان و ئاهەنگ گێڕان دەستی پێكرد .

لەباسكردنی مێژووی كۆماری عێراقدا هەموو مێژونوس و تویژەران باس لەپشتیوانی جەماوەریی و بەشداری كارای شیوعییەكان دەكەن لەو رووداوە گرنگەدا و بەبێ ئاماژەكردن بەرۆڵی حزبی شیوعی عێراق دەبێتە مێژوویەكی ناتەواو، تەنانەت لەگەرمەی رووداوەكانی 14ی تەموزی 1958دا هەموو سەركردایەتی و رێكخستنەكانی ئەو حزبە لەسەر شەقامبون و سەركردایەتی راستەوخۆ سەرپەرشتی شۆڕشیدەكرد و شەهیدی سەركردە سەلام عادلی سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق خۆی لەبەردەم دەرگای رادیۆی بەغدا وەستابوو بۆ پاراستنی و نوسینی دروشم و بەیاننامەكانی كۆماری عێراق .

لەماوەی 5 ساڵی حوكمڕانی كۆماری عێراق بەسەرۆكایەتی عەبدولكەریم قاسم بەردەوام ئەو كۆمارە لەبەردەم پیلانی بەرەی كۆنەپەرستی ناوخۆیی و دەرەكیبوو هەتا بەپیلانی ئەمەریكا و بەریتانیا لە8/2/1963 كودەتای شومی بەعس ئەنجامدرا و دەرگای دۆزەخ بەرووی عێراقدا كرایەوە و شۆڕشی 14ی تەموزی 1958 و دەسكەوتەكانی لەناوبران . 

بەرنامەی وێستگە، هۆشەنگ كەریم ئامادە و پێشكەشی دەكات 

 

بۆ بینینی تەواوی بەرنامەكە، لێرە كلیك بكە