عەفان ئەحمەد ــ هەولێر

 

پەرلەمانی كوردستان پڕۆژە یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی پەسندكرد كە بەپێی یاساكە لەكاتی هەڵبژاردنی خولی داهاتوی پەرلەمان، سەرۆكی هەرێم هەڵنابژێردرێت.

پڕۆژە یاساكە بەدەنگی 39 پەرلەمانتار لەبەرامبەر 15 پەسەندكرا كە رۆژی چوارشەممە 11/7/2018 كۆبونوەكە ئەنجامدرا.

بەپێی یاسا پەسەندراوەكە:-

1/ هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاوكات لەگەڵ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام نادرێت.

 

2/ كاركردن بەیاسای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم، ژمارە دووی ساڵی ٢٠١٧ بەردەوام دەبێت.

3/ دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم لە ژێر چاودێری ئەنجومەنی وەزیران بەردەوام دەبێت.

 

4/ پێویستە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، لە ماوەی دوو وەرزی گرێدانی ساڵی یەكەمیدا، لە ژێر ڕۆشنایی پێوەرە گشتییە دەستوریەكان بڕیار لەسەر چارەنووسی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم بدات.

 

بۆ زانیاری زیاتر  لێرە كلیك بكە