عەفان ئەحمەد ــ هەولێر

 

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان بەتیروپشك، ژمارەی لیستی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد كە بریارە لە30 ئەیلولی ئەمساڵ بەرێوەبچێت.

حزبی شیوعی كوردستان بەلیستێكی سەربەخۆ بەناوی لیستی (ئازادی) بەژمارە 164 بەشدار دەبێت و لۆگۆی لیستەكە چەكوش و داسە.

 

ژمارەی لیست و قەوارە بەشداربووەكان 10 لیستە و لە150وە دەست پێدەكات و 1940 كۆتایی دێت.