عەفان ئەحمەد ــ هەولێر

دواین ئەڵقەی بەرنامەی مایكی ئازادی لەبارەی لێبوردەیی بوو كە تێیدا بەشێك لەهاوڵاتیانی شاری هەولێر تێروانی خۆیان لەهەمبەر ئەو پرسەخستەوو.

محەمەد عامر ئامادەكار و پێشكەشكاری بەرنامەكە بەماڵپەڕی ئازادی تیڤی راگەیاند: لەكاتی لێدوان وەرگرتن لەهەوڵاتییەك لەبارەی لێبوردەی، هاوڵاتییەكە باسی لەوەكرد؛ كەسێك لەژیان بێ وەفابووە لەگەڵی و جێیهێشتووە و گەر بێت و كەسەكە بگەڕێتەوە داوای لێبووردنی لێ بكات، هیچ كاتێك نایبوورێت.

بەڵام دوای تەواوبوونی لێدوانەكە هاوڵاتیەكە لەسەرجەم قسەكانی پەشیمانبووە، بەبیانوی ئەوەی لەچەند رۆژی داهاتوو دەچێتە نێو پڕۆسەی هاوسەرگیرییەوە، بۆیە گەر ئەو كەسەی كە دەیەوێت ژیانی لەگەڵ پێكبهێنێت ئەو لێدوانەی ببینێت كێشەی بۆ دروست دەبێت.

ئامادەكار و پێشكەشكاری بەرنامەكە بەسایتی تەلەفزیۆنی ئازادی رایگەیاند: ئێمە پابەندین بەئیتیك و یاساكانی راگەیاندن و بۆچونی هاوڵاتییەكەمان بەهەند وەرگرت و لێدوانەكەییمان بڵاونەكردەوە.

بۆ بینینی تەواوی بەرنامەكە، لێرە كلیك بكە