زانا خالد ــ هەولێر

 

 

چێشتخانەی تامدار، یەكێكە لەو چێشتخانانەی لەناو جەرگەی شاری هەولێر بەپێشكەشكردنی خواردنە كوردەوارییەكانی سەرنجی خەڵكی بۆ خۆی راكێشاوە و لەسەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان و عێراق و تەنانەت وڵاتانی بینانیش خەڵكی رووی تێدەكەن و زۆرینەی شاندە دیبلۆماسی و سیاسییەكانی وڵاتانیش دێنە تامدار.

 

جیاوازی ئەم چێشتخانەیە تەنها لەخواردنەكانی نییە، بەڵكو لەشیوازی دروستكردن و رازاندنەوەی خواردنگەكەشییەتی كە بەگوڵ و كەلوپەلی فۆلكلۆر رازێندراوەتەوە، وەك رەمەزان حاجی عوزێر خاوەنی خواردنگاكە بەماڵپەڕی ئازادی تیڤی راگەیاند: بەشێكی ئەم كەلوپەلانە لەلایەن كەسانێك بۆمان هاتووە كە سەردانی ئێرە دەكەن.

 

لەمخواردنگەیە سەرجەم چێشتە كوردەوارییەكان دەست دەكەوێت، وەك، قەلەخەرمان، ترخێنە، قوڕاو، برنجی كوردی، گۆشتی قاز و مراوی و كەڵەشێر و ...)، رۆژانە زیاتر لەبیست و هەشت خواردنی كوردەواری پێشكەشی سەردانیكەرانی دەكات.

 

میوانەكانی ئەم چێشتخانەیە تەنها لەكەسانی ئاسایی پێكنەهاتوون، بەڵكو بەشی زۆریان شاندە سیاسی و دیبلۆماسیەكانی وڵاتانن كە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ تامكردنی خواردنە كوردەوارییەكان سەردانی ئەم خواردنگایە دەكەن. 

 

وەستا رەمەزان داواكارە كە چێشتخانەكانی تری هەریچمی كوردستانیش گرنگی بەخواردنە كوردەوارییەكان بدەن.