عەفان ئەحمەد ــ هەولێر

راگرتنی پەخشی كەناڵی ئازادی بەبڕیارێكی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە كاردانەوەی زیاتری لێ‌ كەوتووەتەوە و سەنتەری میترۆ لەبەیاننامەیەكدا داوا دەكات، هەندێ "رێوشوێنی یاسایی" بۆ پێدانی مۆڵەت یان سزادانی كەناڵەكان بە پاساوی قەرزاری ئەبنە بەربەست لەبەردەم ئازادی كاری رۆژنامەنوسی.

 

دەقی هەڵوێستەكەی سەنتەری میترۆ:-

وەزارەتی رۆشنبری هەنگاوێك بۆ دواوە، دووانی تریش

 سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لەمافی رۆژنامەنوسان، داوا دەكات "رێوشوێنە یاساییەكان"ی پێدانی مۆڵەت و قەرزی كەناڵەكان نەبنە بەربەست لەبەردەم ئازادی كاری رۆژنامەنوسی.

ماوەیەكە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لەكەناڵە ناوخۆییەكان دەكات كە مۆڵەتەكانیان تازە بكەنەوەو ئەو قەرزەی كەوتۆتە ئەستۆیان بیگەرێننەوە بۆ حكومەت، رێگەی بەچەند كۆمپانیایەكی ئەهلی داوە كە پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان بڵاوبكەنەوە، بە هۆیەوە هەندێك كەناڵ پەخشەكانیان راگیرا.

لەتازەترین پێشهاتدا ئێوارەی رۆژی 25 ی تەموزی2017 كاتژمێر 4:18 بەبڕیاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیای میكس میدیاوە پەخشی ناوخۆی كەناڵی ئازادی رگیرا، بە بیانوی نەبونی مۆڵەت.

هەندرێن ئەحمەد بەرپرسی مەكتەبی راگەیاندنی حزبی شیوعی كوردستان بەمیترۆی راگەیاند : راگرتنی پەخشی كەناڵی ئازادی لە چوارچێوەی رێكخستنی فریكوێنسی كەناڵە ناوخۆییەكانە.

هەندرێن وتیشی " كەناڵی ئازادی لە ساڵی 1992 دامەزراوەو لە ساڵی 2009 وە ئێمە داوای مۆلەَتمانكردوە لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان كاتێك داواكەمان دەچێتە وەزارەتی ناوخۆ وەڵامی داواكەمان نادرێتەوە"

"راگرتنی پەخشی كەناڵەكە پەیوەندی بە نەدانی پارەوە نیە". هەندرێن وای وت

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان، پێی وایە هەندێ "رێوشوێنی یاسایی" بۆ پێدانی مۆڵەت یان سزادانی كەناڵەكان بە پاساوی قەرزاری ئەبنە بەربەست لەبەردەم ئازادی كاری رۆژنامەنوسی.

میترۆ داوا دەكات بڕیارەكانی وەزارەت و ئەو دوو كۆمپانیایەی وەزارەت فریكێۆنسی لەگەڵ رێكدەخات، پێچەوانە نەبن لەگەڵ بڕگەكانی یاسای كاری رۆژنامەنوسی.

=========

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێكخراوێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوس‌و پارێزەر، دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتوە.

تا كۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ‌و ئاشتی IWPR پاڵپشتی كراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە كۆنفرانسێكدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێكخراوەكە هەڵبژێردران. لەسەرەتای 2015 و 2017 هەڵبژاردن بۆ دەستەی بەڕێوەبردن كراوە.

میترۆ 7 راپۆرتی ساڵانەی سەبارەت بە رەوشی ئازادی میدیا لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردۆتەوە.

پەیوەندی بە سەنتەری میترۆ

بۆ زمانی كوردی: 07700004147

بۆ زمانی عەرەبی : 07701528887

=====

 

 ئێوارەی ئەمڕۆ 25/7/2018 كاتژمێر 04:18 خولەك پەخشی كەناڵی ئازادی بەبڕیارێكی وەزراەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە راگیرا، بەڕێوەبەری گشتی كەناڵەكەش رای دەگەیەنێت، داخستنی كەناڵی ئازادی درێژكراوەی ئەو پێشێلكاری و دەستدرێژیانەیە كە دەسەڵات رۆژانە دەیكاتە ئازادی رادەربرین بەشێوازی جۆراو جۆر .

هیوا عومەر بەڕێوەبەری گشتی تەلەفزیۆنی ئازادی لەباری ئەو بیانوانەی كە كەناڵەكەی پێ داخراوە دەڵێت: بیانوی داخستنی كەناڵی ئازادی نەبونی مۆڵەتە لەكاتێكە لەساڵی 1992وە ئەم كەناڵە لەهەرێمی كوردستان كار دەكات، چەندین جار سەردانی لایەنە پەیوەندارەكان و بەتایبەتی وەزارەتی ناوخۆكراوە بێ‌ ئەنجامبووە لەوەرگرتنی مۆڵەت. 

هیوا وتیشی : ئێمە ئامادەین پارەی ساڵانە بدەین، بەڵام وەزارەتی رۆشنبیری ئامادە نییە پارەكەمان لێی وەربگرێت .

"پێوەری پێدانی مۆڵەت و رێگادان بەكاركردن بەدەزگا راگەیاندنەكان لەسەر بنەمای ئەوەیە تاچەند ئەو كەناڵە لەخزمەتی چینی حكومرانی هەرێمە" هیوا وای ووت.

بەڕێوەبەری گشتی تەلەفزیۆنی ئازادی وتیشی: هەفتەی رابردوو لەسیمنارێك لەشاری هەولێر مەترسی كێشەكانی بەردەم مۆڵەتی رادیۆ و تەلەفزیۆن و ڕێكخستنی فریكوێنسیمان لەهەرێم خستەروو ، لەسیمینارەكەدا گەیشتینە ئەو تێگەیشتنە گشتییەی كە تا بەئێستا مۆڵەتی رادیۆ تەلەفزیۆن و رێكخستنی فریكوێنسی لەهەرێمی كوردستان بەشێوەیەك رێكخراوە كە دەسەڵاتی حكومەت و دەزگا ئەمنییەكان ئاوەڵاكراوە بۆ ئەوەی بەپێی پێوەری بەرژەوەندی چینی باڵادەست مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و مۆڵەت بدرێتە ئەو كەس و لایانانەی كە وەك خۆیان بیردەكەنەوە ئەوانتیریش رەتبكرێتەوە .

هیوا عومەر وتیشی: داخستنی كەناڵەكەمان لەكاتێكە بەپارەی خەڵك چەندین دەزگای راگەیاندنی گەورە لەكوردستان كاردەكەن و كەس ناتوانێت لێیان بپێچێتەوە . 

هیوا ئەوەشی ئاشكراكرد كە لەپەخشكردنی بەرنامەكانیان بەردەوامبدەن بەتایبەتی لەئەپڵیكەشینەكانمان لەئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید، هەروەها ماڵپەڕەكەشمان WWW.AZADI-KCP.TV بەدەوام دەبێت و لەسۆسیال میدیاكانیشمان لەیوتیوب، فەیسبوك و تویتەر بەردەوام دەبین.

داخستنی كەناڵەكە لەتۆڕەكانی كۆمەڵایەتی كاردانەوەی بەكارهێنەرانی لێكەوتەوە و زۆرینەی ئیدانەی ئەو كارەیانكردووە و بەهاشتاگی #نا_بۆ_داخستنی_كەناڵی_ئازادی_بەڵێ‌_بۆ_ئازادی پشتیوانی خۆیان بۆ كردنەوەی كەناڵەكە دەربڕیی.

 

تەفزیۆنی ئازادی:

كەناڵی ئازادی، وەك كەناڵێكی چەپی سیاسی گشتی لەسەر بنەماكانی گشەپێدانی مرۆیی بەردەوام و بەدیهێنانی كۆمەڵگایەكی یەكسانی خواز و سیكۆلار و نەهێشتنی چەوساندنەوەی مرۆڤ لەلایەن مرۆڤەوە، پەخشی بەرنامە و ژانرەكانی دیكەی كاری رۆژنامەوانی دەكات، بەلەبەر چاوگرتنی بنەماكانی ئازادی رادەربرین و ئیتیكی كاری رۆژنامەوانی.

كەناڵی ئازادی لە1ی ئایاری 2018دا، وەرزێكی تری كاركردنی بەدروشمی"لەپێناوی ئازادی و یەكسانیدا" پەخشی بەرنامەكانی لەسەر ئاستی كوردستان دەستپێكرد . چەند زانیارییەكی پێویست: - - كەناڵی رێگای كوردستان لە22 تشرینی یەكەمی 1992 لەشاری سلێمانی دامەزرا، پاشان ناوەكەی گۆڕدرا بەئازادی و دواتر لەشارەكانی دیكەی كوردستان (هەولێر، دهۆك، كەركوك، كەلار و رانییە) و ناوچەكانیتر كرایەوە .

رادیۆی ئازادی لە22ی نیسانی 1992 لەشاری سلێمانی بەناوی دەنگی ئازادی و دیموكراسی لەئێستادا پەخشی ئەم كەناڵە سەرتاسەری هەرێمی كوردستانە بەكوالێتی HD. بنكەی سەرەكی لەهەولێر - رێكای كەركوك - نزیك وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە و لەسەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان نوسینگەی خۆی هەیە.

 

- 009647704094131 

عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

فەیسبوك

یوتيوب

=========== 

 

 داخستنی تەلەفزیۆنی ئازادی سەركوتی سیاسییە! 

 

بەپێی راگەیاندنی بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی (ئازادی)ی حزبی شیوعی كوردستان، لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، دوێنێ 25/7/2018 پەخشی كەناڵەكە راگیراوە، بیانوی حكومەت نەدانی رسوماتە لەلایەن كەناڵی ناوبراوەوە، لەكاتێكدا بەڕێوەبەری كەناڵەكە ئەم بیانوە بەناڕاست لەقەڵەم دەدا.

داخستنی كەناڵی ئازادی هەنگاوێكی كۆنەپەرستانەی سیاسی دەسەڵاتدارانی هەرێمە كە دەیانەوێ رۆژدوای رۆژ پەراوێزەكانی ئازادی لەكوردستان تەنگەبەربكەنەوەو پایە و كۆڵەكەكانی سەركوتی سیاسی لەهەرێمی كوردستاندا قایم بكەن، ئامانجی ئەوان لەم كار و كردەوەیەیان بێدەگكردنی دەنگە ناڕازییەكان و هەرجۆرە رەخنەیەكی سیاسییە كە لەدەسەڵاتی نایەكسان و گەندەڵ و تاڵانچی ئەوان دەگیرێ، دەسەڵاتدارانی بۆرژوازی كورد دەیانەوێ سەرجەم حزبە سیاسییەكان و هەڵسوڕاوانی سیاسی و كۆمەڵگا دەستەمۆ و ملكەچ بكەن، بێكارەیی و گەندەڵبوونی ئۆپۆزسیۆنی بۆژوازی كە بەداخەوە بۆ ماوەیەك كە تاڕادەیەك زۆر دەستی بەسەر فەزای ناڕازی كۆمەڵگادا گرتبوو، ئەو فرسەتەی بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم رەخساندوە كە هێرشەكانی خۆیان بۆسەر ئازادی و مافەكانی خەڵك توندتر و چڕتر بكەنەوە.

 

ئێمە ئەم هەنگاوەی دەسەڵاتدارانی كوردستان و حكومەتی هەرێم دژی تەلەفزیۆنی ئازادی بەتوندی سەركۆنە دەكەین و داواش لەئازادیخوازان دەكەین كە بەهەرشێوەیەك بۆیان دەگونجێ دژی ئەم هەنگاوە سەركوتگەرانەیەی حكومەتی هەرێم دەنگ هەڵبڕن! 

راگەیاندنی

حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان

26/7/2018