سوپای ئیتاڵیا، به‌ مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی (یه‌په‌گه)‌ شان به‌شانی سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی نارده‌ رۆژئاوای كوردستان.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە ئاژانسی ئانادۆڵو بڵاویكردۆتەوە، نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ربازانی ئیتاڵیا له‌ عێراقه‌وه‌ چوونه‌ته‌ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ "باكووری سووریا" كە له‌ژێر كۆنترۆڵی یه‌په‌گه‌دان.

سه‌ربازه‌ ئیتاڵییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشدا چوونه‌ته‌ سووریا و له‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ كێڵگه‌ی نه‌وتیی عومه‌ل له‌ دێرازۆر جێگیركراون.

له‌ئێستادا هێزی ئیتاڵیا له‌ سووریا كه‌ ژماره‌یان نه‌زانراوه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی دژی داعشدا هاوكاریی سوپای ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا ده‌كات.