سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت "بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، بەدەستی ئەنقەست كۆگای دەنگەكان لەرەسافە سوتێنران". 

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانەی ئەنجامدانی كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا ئاماژەی بەوە كرد "نە پەرلەمان و  نەحكومەت دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانیان نییە و پێویستە دادگای فیدراڵی لەو بارەیەوە بڕیار بدات".

حەیدەر عەبادی جەختی كردەوە "پلانێكی رێكخراو هەیە بۆ ئەوە وڵات بەرە و نادیار ئاڕاستە بكرێت، بەڵام گەڕانەوە بۆ دواوە نییە و هەڵبژاردن هەڵناوەشێتەوە". 

ەمەش لە دواى ئەوە هات  دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە دوێنێ بڕیاریدا ٤ کەس دەستگیربکات بە تۆمەتی سوتاندنی کۆگای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە بەری ڕەسافەی بەغدا.

پێشتریش حەیدەر عەبادی فەرمانیکرد بە سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنەکان لە پارێزگاکان ڕێوشوێنی ئەمنی توندوتۆڵ لەبەردەم کۆگاکانی کۆمسیۆن بگرنەبەر و ژمارەی هێزی ئەو شوێنانە زیادبکەن.

ئاژانسەكان